ئامه‌د.. كه‌سێك كوژرا و 3 پۆليس بريندار بوون
K24 – ئامەد:
لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان، كه‌سێك گیانی لەدەستدا و 3 پۆليسى توركيا بريندار بوون.
پەیامنێری كوردستان24 لە ئامەد، رایگەیاند، "كاتژمێر 06:30 سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 27ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری 2015، چەند كەسێكی نەناسراو لە ناوچەی كایاپنار لە شاری ئامەد بە چەك ھێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس".
گوتيشى: "لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لە دەستدا و 3 كارمه‌ندى هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا برینداربوون".
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى گيانى له‌ده‌ستداوه، په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيكرده‌وه، "تا ئێستا ناسنامەی ئەو كەسە دیارنەكراوە و نەزانرەوە ئايا ئه‌ندامى رێكخستنه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستانه و يه‌كێك بووه له هێرشبه‌ره‌كان، ياخود ھاووڵاتیيەكى بێ چه‌ك بووه".
بە گوێره‌ى زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان 24 لەو دەڤەرە، لەو كاتەی ئۆتۆمبێلەكانی پۆلیس لە دەوروبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی ئامه‌د سوڕاونەته‌وە چەند چەكدارێك كە بە دوو ئۆتۆمببێلی "تۆرۆس"يان پێبووە دەستڕێژی گولەیان لە هێزه ئه‌منييه‌كان كردووە و به‌و هۆيه‌وه شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولادا روويداوه.
ھەرچەندە ھەندێك لە كارمەندانی دەزگا ئەمنیيەكان و خەڵكی ناوچەكە ئەو كردەوە دەدەنە پاڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، بەڵام تا ئێستا، پارتی كرێكارانی كوردستان ھیچ لێدوانێكیان لەسەر رووداوەكە نەداوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ھێزە ئەمنيیەكانی توركیا لە ئامەد ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی ئەو چەكدارانەی تەقەیان لە هێزه ئه‌منييه‌كان كردووە.