به وێنه.. 20 ملیۆن دۆلار بۆ یه‌ك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری
K24 - هه‌ولێر
یۆگه‌ش مه‌هتا ملیاردێرێكی هیندییه و له ساڵی 1995 پیشه‌سازی پێترۆكیمیایی له دوبه‌ی بنیاتناوه، له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه تاقانه‌كه‌ی به‌ناوی رۆهان مه‌هتا، نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه.
ئاهه‌نگه‌كه له شاری فلۆره‌نسای ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو و سێ رۆژی خایاندووه، نزیكه‌ی 500 كه‌س له كه‌سه نزیكه‌كانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كرد و له چه‌ندین وڵاتی جیاجیای جیهانه‌وه هاتبوون.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، زاوا داوایكردبوو، له جیاتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل، هاوشێوه‌ی كلتووری كۆنی هیندی فیل به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام شاره‌وانی شاری فلۆره‌نسا، ئه‌و داوایه‌ی كوڕه تاقانه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.