دواى داعش چى؟.. ئايا رۆژهه‌ڵات ئارام ده‌بێته‌وه؟
K24 – هه‌ولێر:
چاوه‌ڕوان ناكرێت، ئه‌و ئاژاوه و شه‌ڕ و توندوتيژييه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گرتووه‌ته‌وه به له‌ناوچوونى داعش كۆتايى پێ بێت، بۆچى؟
په‌يكه‌رى نيشتمانى و ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه‌ى هێزه ئيمپرياليزمه ئه‌وروپاييه‌كان له دواى رووخانى ئيمپراتۆرياى عوسمانى له كۆتايى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانيى كێشايان، ئێستا له داڕووخان و سڕينه‌وه‌دان.
پێكهاته موسڵمانه‌كان به سوننه و شيعه و عه‌له‌وييه‌كان له لايه‌ك و كريستيانه‌كان و كورد له لايه‌كى ديكه‌وه رێژه‌يه‌كى زۆرى دانيشتوانى هه‌ريه‌ك له باكوورى سووريا و عێراق پێكده‌هێنن. ئه‌وان هه‌ست به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌يه‌كى مێژوويى ده‌كه‌ن.
به‌شێك له‌و تێكچوون و ئاڵۆزييانه به هۆى هه‌ڵايسانى شه‌ڕى رووخاندنى رژێمى به‌عس و ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى سوورياوه هاتوونه‌ته ئاراوه.
واين ميرى، راوێژكارى پێشكه‌وتوو له ئه‌نجوومه‌نى سياسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، ده‌ڵێت: "ئاستى ئه‌و زيانانه‌ى ئه‌مريكا له عێراق و شه‌ڕى ئه‌هلى له سووريا درووستيان كردووه، ئه‌سته‌مه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
له عێراقدا ئه‌مريكاييه‌كان به‌عسيان رووخاند و حكومه‌تێكى نوێيان بۆ عێراقييه‌كان درووستكرد. شيعه‌كان ده‌سه‌ڵاتيان گرته ده‌ست و ئه‌وانيش مافى سوننه‌كانيان په‌راوێزخست.
كاتێك ئه‌مريكاييه‌كان له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتدار بوون، به‌شێك له سوننه‌كان چوونه ژێر ئالاى رێكخراوى قاعيده و دژى سوپاى ئه‌مريكا و سوننه ميانڕه‌وه‌كان و زۆرينه‌ى شيعه‌كان وه‌ستانه‌وه.
شيعه‌كانيش له به‌رامبه‌ردا، ده‌ستيانكرد، به كۆكردنه‌وه‌ى هێز و ميليشياى چه‌كدارييان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه پێكهێنا و شه‌ڕى ناوخۆيى له وڵاته‌كه‌دا سه‌ريهه‌ڵدا.
شه‌ڕه‌كه به‌وه‌نده كۆتايى نه‌هات و ئه‌مريكا ناچار بوو هێزى زياتر ره‌وانه‌ى عێراق بكات و رێبه‌رى هۆزه سونييه‌كان له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له 2011دا جارێكى ديكه ئه‌لقاعيده خۆى رێكخسته‌وه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى توانيى له سوورياى دراوسێ بۆشايى سياسى و سه‌ربازى پڕ بكاته‌وه و ناوچه‌يه‌كى فراوانى عێراقيشى كۆنترۆڵكرد.
له مانگى ئابى ساڵى رابردووه‌وه، ئه‌مريكا به‌رده‌وام بۆردومانى داعش ده‌كات، رووسيا و فه‌ره‌نساش هاتوونه‌ته پاڵى و مۆسكۆ زياتر سه‌رنجى له‌سه‌ر داعشه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى له ئاسمانى سيناى ميسر به بۆمبێكى داعش تێكشكا.
شاره‌زا خۆرئاواييه‌كان ده‌ڵێن: پێش تێكشكانى فڕۆكه رووسياييه‌كه له ئاسمانى سينا، رووسيا زۆرتر بۆردومانى نه‌ياره‌كانى ئه‌سه‌دى ده‌كرد، چونكه ئه‌وان زۆرتر په‌له‌يان له رووخانى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد و ئيداره‌ى ئه‌مريكاش سووربوو له‌سه‌ر لاچوونى ئه‌سه‌د، به‌ڵام رووسيا و ئێران هێشتا بڕوايان وايه ئه‌سه‌د به‌شێكه له چاره‌سه‌رى سياسى، لانيكه‌م بۆ ماوه‌يه‌كى كاتيش بێت. هه‌رچى وڵاتانى هه‌رێمايه‌تيين، له‌وانه توركيا و عه‌ره‌بستان دژى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌دن.
به بڕواى زۆرێك له چاودێران به‌شدارى رووسيا له شه‌ڕى سووريا له پێناو مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌ده. چونكه سوورياى ئه‌سه‌د دوا وێستگه‌ى هه‌ژموونى رووسيايه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. به‌نده‌رى ته‌رتووسى سووريا ته‌نيا به‌نده‌رێكه كه كه‌شتيگه‌لى رووسيايى تێيدا له‌نگه‌رى گرتووه و هاوكات سووريا گه‌وره‌ترين كڕيارى چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازييه له رووسيا.
له‌و نێوه‌دا كورد، رێژه‌يه‌كى سه‌ره‌كى دانيشتوانى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و عێراق و به‌شێكى ئێران و توركيا پێكده‌هێنن. ئه‌وان وڵاته‌كه‌يان به‌سه‌ر ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌دا دابه‌شكراوه. كورد له ئێستادا به هێزترين شه‌ريكى ئه‌مريكايه له شه‌ڕى دژ به داعش و ئه‌وان له زۆربه‌ى قۆڵه‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتوون و وه‌ك هێزێكى پياده‌ى هاوكارى ئه‌مريكا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌يان به‌ده‌ستهێناوه.
كورد، هه‌رێمێكى نيمچه سه‌ربه‌خۆيان پێكه‌وه ناوه و يه‌ده‌گێكى زۆرى نه‌وتيان له‌ژێر ده‌ستدايه و ئه‌و پشتيوانيه‌ى ئه‌مريكا له كوردى ده‌كات هاوڕێك نييه له‌گه‌ڵ ئه‌و سياسه‌ته‌ى توركياى ئه‌ندامى ناتۆ و شيعه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى عێراق ده‌يخوازێت.
وه‌زيرى پێشووى به‌رگرى ئه‌مريكا، چاك هێگل، له باره‌ى پرسى "حاڵه‌تى فيدراڵى" وڵاته‌كه‌يه‌وه كه كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى هه‌واڵى رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو په‌خشيكرد، رايگه‌ياند، سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى به‌سه‌ر داعشدا كۆتايى به پشێوييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناهێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مريكا و وڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه له‌وانه رووسيا و ئێران و وڵاتانى ئه‌وروپا به‌يه‌كه‌وه دانه‌نيشن و "مينبه‌رێك بۆ سه‌قامگيرى سياسى" له‌ناوچه‌كه درووست نه‌كه‌ن.
به‌ڵام چۆن ده‌كرێت مينبه‌رێكى له‌و جۆره له ناوچه‌يه‌ك درووستبكرێت، كه 1300 ساڵه به هۆى ناكۆكييه ئاينييه‌كانيانه‌وه له يه‌كدى دابڕاون، له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه كورد له هه‌وڵى درووستكردنى ده‌وڵه‌تێكدان كه هيچ كاتێك ده‌رفه‌تى درووستبوونيى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌يان بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتووه. هاوكات ژماره‌يه‌كى زۆر له پێكهاته‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى و ئاينى و مه‌زهه‌بى له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ يه‌كديدا له ململانێدان.
ئه‌م ره‌وشه راستييه‌ك ده‌خاته‌ڕوو، كه كۆتايهێنان به داعش هيچ يه‌ك له‌و دابه‌شبوون و ناكۆكييه قووڵانه چاره‌سه‌ر ناكات.
ره‌نگه چاره‌سه‌رى سياسى له كۆتاييه‌كه‌يدا ئه‌وه بێت كه زۆرينه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى زه‌وى و ماڵ و حاڵى خۆيان به هۆى شه‌ڕه‌وه به‌جێهێشتووه، نيشته‌جێ بكرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش پێويستى به ته‌سويه كردنێك هه‌يه كه چه‌ندين سه‌ده‌يه نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكى گه‌وره‌يه و كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ راپه‌ڕاندنى و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت هه‌رگيز ئارامى به‌دى نايه‌ت.
نووسينى: ستيڤن هێرست
ئه‌حمه‌د عه‌بدولئه‌مير كردوويه‌تى به عه‌ره‌بى.
وه‌رگێڕان و پوخته‌كردنه‌وه‌ى: ماڵپه‌ڕى كوردستان 24
سه‌رچاوه: تامپا باى تايمز
ستيڤن هێرست، نووسه‌رێكى بوارى سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تييه له ئاژانسى ئه‌سۆشێيتد پرێس، دواى رووخاندنى رژێمى به‌عس، به‌ڕێوبه‌رى نووسينگه‌ى ئاژانسه‌كه بووه له به‌غدا. بۆ ماوه‌ى 35 ساڵ رووماڵى كاروبارى ده‌ره‌وه‌يى كردووه.