فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت هاوكارى سوپاى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ين
K24 – پاريس:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، لۆران فابيۆس، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه به مه‌رج هاوكارى سوپاى رژێمى سووريا بكات.
فابيۆس، گوتى: "ئه‌گه‌ر بێت و پرۆسه‌ى سياسى له‌و وڵاته بكه‌وێته قۆناغى راگواستنه‌وه، ئه‌وا؛ فه‌ره‌نسا به ته‌نيا هاوكارى سوپاى سووريا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر رێكخراوى داعشدا سه‌ركه‌وێت و كۆتايى به مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و رێكخراوه له ناو سووريادا بهێنێت".
راگه‌ياندنى ئه‌و هه‌ڵوێسته نوێيه‌ى فه‌ره‌نسابه گۆڕانكارييه‌كى به‌رچاو له هه‌ڵوێستى وڵاتانى خۆرئاوايى سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى سووريا ده‌بينرێت.
فه‌ره‌نسا جياواز له هاوبه‌شه خۆرئاواييه‌كانى ئاماده‌يى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى مه‌رجدارى سووپاى به‌شار بكات، له كاتێكدا خۆرئاواييه‌كان داواى لاچوونى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، وه‌ليد موعه‌ليم، له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كه‌ى فابيۆس، خۆشحاڵى خۆى سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارييه ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، شام پێشوازى له‌و هه‌ڵوێسته‌ى فه‌ره‌نسا ده‌كات.
دواى لێدوانه‌كه‌ى، فابيۆس، به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێيدا هه‌وڵيدا ئاراسته‌ى لێدوانه‌كه‌ى راستبكاته‌وه و مه‌به‌ستى روونبكاته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌يدا، فابيۆس، رايگه‌ياندووه، "هاوكارى هه‌موو هێزه‌كانى سووريا له دژى داعش ده‌كه‌ين، له ناويشياندا سوپاى سووريا، به‌ڵام دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه، ئه‌و هاوكارييه‌ى سوپاى سووريا ده‌بێت له چوارچێوه‌ى قۆناغى گواستنه‌وه‌ى ئاشتييانه‌ى ده‌سه‌ڵات بێت".