به وێنه.. كاره‌ساتی سووریا له‌چه‌ند كارێكی هونه‌ریدا ببینه

K24 - هه‌ولێر
هونه‌رمه‌ندێكی سووری له‌رێگای چه‌ند كارێكی هونه‌رییه‌وه خه‌مه‌كانی گه‌لی سووریا باس ده‌كات و ره‌خنه‌ش له زۆرینه‌ی ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌ست و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی جیهان ده‌گرێت و له‌و رێگایه‌وه مه‌ینه‌تییه‌كانی چوار ساڵ و نیوی رابردووی خه‌ڵكی سووریای خستووه‌ته‌ڕوو.
عیمران فاعور له پێشانگایه‌كی تایبه‌تدا، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، وێنه‌كانی نمایشكرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CNN)ی ئه‌مه‌ریكیدا گوتی: "له سووریا له ترسی بوونم به سه‌رباز له ریزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵاتووم"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه گیان له‌ده‌ستدانی باوكی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ئه‌سه‌د، خاڵی وه‌رچه‌رخان بووه له‌ژیانی ئه‌ودا.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده، به‌رپرسیارێكی گرژی و كاره‌ساته مرۆییه‌كانی سووریا، ته‌نها ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌سه‌د، كه تا ئێستاش له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی سووریا و رایگه‌یاندووه هه‌موو لایه‌نه‌كانی رۆڵی نه‌رێنی ئه‌سه‌دییان له كاره‌ساته‌كانی سووریا له‌بیركردووه و سه‌رنجییان خستووه‌ته سه‌ر داعش.
یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی كه فاعوور كێشاویه‌تی، سه‌ری به‌شار ئه‌سه‌دی نیشانداوه، كه له دار‌و په‌ردوو و پاشماوه‌ی خانووه داڕووخاوه‌كانی سووریا دروستكراوه، سه‌باره‌ت به كێشانی ئه‌و وێنه‌یه فاعوور ده‌ڵێت: "ئه‌و وێنه‌یه ده‌ربڕی ره‌وشی راسته‌قینه‌ی سووریایه، كه ته‌نها به‌شار ئه‌سه‌د له‌و كاولكارییه به‌رپرسه كه له 2011ه‌وه له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت".
فاعوور كه ئێستا نیشته‌جێی وڵاتی ئیماراته، باس له‌و دیمه‌نانه ده‌كات، كه بوونه‌ته خاڵی وه‌رچه‌رخانی ژیانی و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانم هه‌بوو، بینینی كاره‌ساته مرۆییه‌كه‌ی حیمس بوو له 2012، هه‌رچه‌نده ئه‌وه یه‌كه‌م كاره‌سات نه‌بوو، به‌ڵام یه‌كه‌مجاربوو ببینم منداڵ بكوژرێت".
له سه‌ره‌تاكانی ژیانی لاوێتی فاعوور، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له دیمه‌شقی پایته‌خت سووریا بووه، سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی سووریا له دژی به‌شار ئه‌سه‌د، وایلێكردووه، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر تۆڕیی ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی هاوڕیی بڵاوبكاته‌وه.
فاعوور ده‌ڵێت: "كه به‌شداریم له خۆپیشاندانه‌كان كرد، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ستم به ئازادی راسته‌قینه‌كرد".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)