به وێنه.. ژنه په‌رله‌مانتارێكی پارته‌كه‌ی پوتن كوژرا
K24 – مۆسكۆ:
ئۆكسانا بۆبرۆڤسكایا ته‌مه‌ن 30 ساڵ، په‌رله‌مانتار له پارتی یه‌كێتی رووسیا، كه پارته‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانییان له‌ده‌ستدا.
شه‌وی پێنجشه‌ممه له شاری نۆڤۆس یبریسك له‌ناوی سایبریا، له‌وكاته‌ی ئۆكسانا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بوون، بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌ردووكیان گیانییان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، له‌كاتی ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، نیمچه‌ڕووت بوونه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره گومانی هه‌بووه خێزانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی رووسیدا هه‌بێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانی نۆڤسبریسكیش ده‌ڵێ: "رووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه بووه".