ئیتاڵیا بڕیاری داخستنی 800 دامەزراوەی ئایینیی دەدات

حكوومەتی ئیتاڵیا بڕیاری داخستنی 800 دامەزراوەی ئاینیی و مزگەوتی بێ مۆڵەتی دا.

ئەنجەلینۆ ئەلفانۆ، وەزیری نێوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند: "بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر مزگەوتە بۆ مۆڵەتەكان دادەخەین". وەزیری نێوخۆی ئیتاڵیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە: "800 دامەزراوەی ئایینیی لە وڵاتەكەی دادەخرێن بۆ ڕێگەگرتن لە تیرۆر.

ئەلفانۆ گوتیشی: "ئەو ھەوڵانە بۆ رێگرگرتن نییە لە ئازادیی تاك، بەڵکوو بۆ پاراستنی ژیانی تاكەكانە بۆ ئەوەی ھاوشێوەی پەلاماری هاوشێوەی پەلامارەکانی پاریس دووبارە نەبنەوە".

وەزیری نێخۆی ئیتاڵیا دەشڵێ: "ئەم رێوشوێنانەی کە حكوومەتی ئیتاڵیا گرتیویانێتییە بەر نامۆ نین، چونكە گروپە توندڕەوەكان دەیانەوێ بە رێگەی دامەزراوە ئایینییەكان تێروانینی توندڕەوی بڵاوبكەنەوە".

دوای ھێرشە چەكدارییەكانی 13ی ئەم مانگەی پاریس زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتەبەر.