رووسیا مووشەكی دژە فڕین لە سووریا جێگیر دەكات

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە مووشەكی دژە فڕینی لە پارێزگای لازقییە لەسەر کەناری دەریا لە سووریا جێگیر كرد.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا راشیگەیاند: "بۆ پاراستنی فڕۆكە جەنگییەكانمان لە ئاسمانی سووریا سیستەمی دژە فڕۆکە و مووشەكی جۆری ئێس 400 تریامڤمانمان لە ناوچەی لازقیە جێگیركرد".

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکراشی کرد کە: "مافێكی سەرەكی رووسیایە ھەموو جۆرە پارێزگارییەك لە ھێزاكانی خۆی بکات لە نێو خاكی سووریا دوای خستنە خورەوەی فڕۆكەیەکمان لە لایەن توركیاوە".

ئەم هەنگاوەی رووسیا لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو فڕۆکەیەکی جەنگاوەری تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگاوەری رووسیای لە ئاسمانی سنووری هاوبەشی نێوان تورکیا و سووریا کردە ئامانج و بووە هۆی تێکشکانی فڕۆکە رووسییەکە و کوژرانی یەک لە فرۆکەوانەکانی.

سیستەمی مووشەکی ئێس 400 تریامڤمانی رووسیی نوێترین سیستەمی بەرگریی جۆری ئێسە و لە ساڵی 2001 سوپای رووسیا بەکاریدەهێنێت و دوورترین مەودای دەگاتە3,500 کیلۆمەتر و دەتوانێ فڕۆکە و مووشەکی کیشوەربڕ بکاتە ئامانج.