پاپا نوێژ بۆ قوربانیانی ئۆگەندا دەكات

لە چورچێوەی گەشتەكەی بۆ وڵاتانی ئەفریقا ئەمڕۆ پاپای ڤاتیکان نوێژی بۆ قوربانیانی ئۆگەندا كرد.

لە چورچێوەی گەشتەكەی بۆ وڵاتانی ئەفریقا ئەمڕۆ پاپای ڤاتیکان نوێژی بۆ قوربانیانی ئۆگەندا كرد.

دوای سەردانەکەی بۆ کینیا، ئەمڕۆ پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان گەیشتە وڵاتی ئۆگەندا و بەئامادەبوونی نزیکەی دوو ملیۆن کەس نوێژ و نزای بۆ قوربانیانی شەڕی نێوخۆی ئەو وڵاتە كرد.

بەیانیی ئەمڕۆ ئامادەکاریی بۆ پێشوازیکردن و بینینی پاپا فڕانسیس لە ئارامگەیەکی ئۆگەندا دەستیپێكرد، پاپا بە ئامادەبوونی یۆری مۆسیڤین، سەرۆکی ئۆگەندا و سەرۆکی باشووری سودان و نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتیی نوێژ و نزای ئەنجامدا.