جیرارد باس له ڕافا بینیتیز دەکا
k24 ـ ژووری ههواڵ
ستیڤن جیرارد بەرگری لە رافا بینیتیز دەکات و دەڵێ ئێستا پەیوەندی نێوان یاریزانەکانی ریال مەدرید و رافا پچڕاوە.
ئهمڕۆ شهممه، 28 تشرینی دووهم/ نۆڤهمبهری 2015، له چاوپێکەوتنێکیدا كه بهشێكی له ماڵپهری Daily mailـی بهریتانیادا بڵاو كراوهتهوه، ستیڤن جیراردی یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و ئێستهی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی بەرگری لە رافا بینیتیز دەکات و بە راھێنەرێکی باشی دادەنێت.
ھەروەھا کاپتنەکەی پێشووی رێدز ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئێستا پەیوەندی نێوان یاریزانەکانی ریال مەدرید لەگەڵ راھێنەرەکەیان بەھیچ شێوەیەک نەماوە.
ھەروەھا جیرارد گوتیشی: دوای ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز پشتگیری تەواوی خۆی بۆ بینیتیز دووپات کردەوە ژووری جلگۆرینی ریال مەدردی کەوتۆتە کێشەیەکی گەورەوە.
جێرارد ئەوکاتەی بینیتیز راھێنەری لیڤەرپوول بوو ئەویش کاپتنی ئەو یانەیە بوو توانیشیان لە ساڵی ٢٠٠٥ ببنە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.