رۆناڵدۆی بهڕازیلی گرهو لهسهر نێیمار دهكا
K24 ـ ژووری ههواڵ
رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی بڕازیلی ستایشی ئاستی نێیمار داسێلڤا دەکات و پێشبینی دەکات ببێبە باشترینی ساڵی داهاتوو.
له ماڵپهری Reutersـدا، بابهتێك بڵاوبۆتهوه كه تێیدا رۆناڵدۆ کە پێشتر دوو جار بووەتە باشترین یاریزانی جیهان، لە بارەی نێیماری هاونیشتیمانییەوە بۆچوونی خۆی خستۆته ڕوو، لهمبارهیهوه دهڵێت: چەند ساڵە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانن، بەڵام من گرەوتان لەگەڵ دەکەم ساڵی داهاتوو نێیمار دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان و بۆ ماوەی چەند ساڵێک باڵدۆن دۆر قۆرخ دەکات'.
دووشەممەی داهاتوو فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ناوی ئەو سێ بەربژێرە ئاشکرا دەکات کە دوایین رکابەری لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی ٢٠١٥ دەکەن و سەرەتای ساڵی داهاتوو براوەی تۆپی زێڕین ئاشکرا دەکرێت.