ڕه‌نگه ڕیال مه‌دریدیش به ده‌ردی یانه‌ی بارسێلۆنا بچێت
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنی ده‌یه‌وێت یانه‌ی ریال مه‌درید له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سڕ بكات و باس له گرێبه‌ستی نایاسایی ئه‌و یانه‌یه ده‌كا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه، ریال مه‌دریدیش هاوشێوه‌ی بارسێلۆنا له كڕینی یاریزانی خوار ١٨ ساڵان سه‌رپێچی كردووه و پێشبینی كردووه ریال مه‌درید بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سڕ بكرێت، كه‌چی میدیاكانی مه‌درید ئه‌و تۆمه‌ته‌ی رۆژنامه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به دروستكراو ده‌زانن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ تۆمه‌تێكی له‌مشێوه‌یه ئاڕاسته‌ی ریال مه‌درید كرابێت.
گه‌رچی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لێدوانی به‌رپرسێكی فیفای له‌باره‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌ی ریال بڵاوكردووته‌وه، به‌ڵام میدیاكانی مه‌درید نكۆڵی له‌و هه‌واڵه ده‌كه‌ن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ریال مه‌درید سه‌رپێچی كردبێت.
بارسا به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی خوار ١٨ ساڵان له كڕینی یاریزانی نوێ سڕكرا و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو سزایه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و بۆی هه‌یه یاریزانی نوێ بباته ریزه‌كانی.