بارسێلۆنا شوێنی خۆی له لوتكه‌ی لالیگا قایمتر كرد
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
لە یارییەکانی گەڕی سێزدەمینی لالیگادا، ئێوارەی ئه‌مڕۆ یانه‌ی بارسێلۆنای پێشەنگ دوای بردنەوە گەورەکەی کلاسیکۆ، میوانداریی یانه‌ی ریال سۆسیدادی كرد و یارییه‌كه‌یشی به 4 گۆڵی خاوێن لێ برده‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، بارسا لە دوو یاری رابردووی لە لالیگا و چامپیۆنس لیگ 10 گۆڵی بەرامبەر یانەکانی ریال مەدرید و رۆما تۆمار کردووە و لەوپەری ئاست بەرزی ده‌بینرێت. ئه‌مرۆیش درێژه‌ی به ئاستبه‌رزی دا و 4 گۆڵی دیكه‌یشی له یانه‌ی ڕیال سوسیدادی مێوانی تۆمار كرد.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا، له لایه‌ن MSNـه‌وه تۆمار كران، له خوله‌كی 22 نێیمار دا سیلڤای به‌ڕازیلی كلیلی گۆڵه‌كانی كرده‌وه و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر سوارێزی هاوڕێی گۆڵێكی دیكه‌ی له خوله‌كی 41 بۆ یانه‌ی بارسا زیاد كرد.
له خولی 52ـی نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه، جارێكی دیكه‌ی نێیمار ده‌ركه‌وته‌وه و گۆڵی دوه‌می خۆی و سێیه‌می بارسای تۆمار كرد.
به‌ر له كۆتایی یارییه‌كه، مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی یانه‌ی بارسا له خوله‌كی 90 په‌رده‌ی له‌سه‌ر گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی دادایه‌وه و گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، كۆی خاڵه‌كانی له لوتكه‌ی خوله‌كه بۆ 33 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به جیاوازی 7 خاڵ له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م دووره، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ له كات 8:15 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنی ده‌كا. یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی خاوه‌ن 24 خاڵ كه له پله‌ی سێیه‌م دێت، سبه‌ی له كات 6:00ـی ئێوار ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیبار ده‌بێته‌وه.