داعش چه‌كی كیمیاوی به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر
لێكۆڵه‌رێكی سه‌ربازی باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی ده‌كات له‌لایه‌ن داعش له دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
به‌ركێو به‌رزنجی، لێكۆڵه‌ری بواری سه‌ربازی، كه میوانی گه‌شتی هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی ئێواره بوو، رایگه‌یاند، داعش هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیدایه له دژی پێشمه‌رگه به‌كاری بهێنێت.
ئاشكراشیكرد هه‌وڵی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وامه بۆ به‌ده‌ستهێنان و په‌یداكردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و ژه‌هراوی و له‌رێگای سوودوه‌رگرتن له په‌یوه‌ندییه‌كانییان توانیویانه گازی خه‌رده‌ل و كلۆر وه‌ده‌ست بخه‌ن.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره سه‌ربازییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌و رێكخراوه چه‌كی ژه‌هراوی به‌كارهێناوه.