پارێزه‌رانی هه‌ولێر كوشتنی ئیلچی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر
بڕیاره ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری شاری هه‌ولێر، سبه‌ی كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی تاهیر ئیلچی سازبكه‌ن.
ئاسۆ هاشم، پارێزه‌ری راوێژكار و سه‌رپه‌رشتیاری گردبوونه‌وه‌كه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، به مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی كوشتنی تاهیر ئیلچی، سه‌رۆكی پارێزه‌رانی دیاربه‌كر، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ساز ده‌كه‌ن و به‌یاننامه‌یه‌كیش بۆ به‌رده‌م رایگشتی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئاشكراشیكرد، ئه‌وان وه‌ك گروپی پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ گردبوونه‌كه سازده‌كه‌ن و تێیدا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوی كوشتنی ئیلچی بكه‌ن.
تاهیر ئیلچی، سه‌رۆكی پارێزه‌رانی شاری دیاربه‌كر، له‌كاتی قسه‌كردن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
ئیلچی به‌هۆی یه‌كێك له لێدوانه‌كانی بۆ كه‌ناڵی "CNN Turk" كه رایگه‌یاندبوو په‌كه‌كه تیرۆریست نییه، دادگای شاری دیاربه‌كر، به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ی تیرۆر سزای حه‌وت مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند و ته‌نها دوای یه‌ك رۆژ له به‌ندكردنی، به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.