به‌ڤيديۆ.. باش‌ترين هاوسه‌رى 2015
K24 – ھەولێر
بڵاوبوونه‌وه‌ى كورته ڤيديۆيى، پياوێكى هێندى كه تێيدا يارمه‌تى هاوژينه‌كه‌ى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له ئاوى باران بيپه‌ڕێنێته‌وه، به‌جۆرێك به‌دوو كورسى هه‌وڵده‌دات پێى به‌پێ له‌و ئاوه بيپه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆيه‌كى زۆرى له توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان دروست كرد، به‌جۆرێك ناوى ئه‌و پياوه‌يان "به هاوسه‌رى نموونه‌يى جيهان" وه‌سف كرد.
هه‌روه‌كو رۆژنامه ده‌يلى مه‌يلى به‌ريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژن و مێرده له شارى شيناى سه‌ر به ويلايه‌تى تاميل نادۆى هيندستان داده‌نيشن، له ساته‌وه‌ختى بارانێكى زۆر ئه‌و شاره، سه‌ر شه‌قامه‌كان پڕ ده‌بێت له ئاو، ئه‌و پياوه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى جلى هاوژينه‌كه‌ى ته‌ڕ نه‌بێت، دوو كورسى ده‌هێنێت، پێ به‌پێ يارمه‌تى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى له ئاوه‌كه بپه‌ڕێته‌وه.