مەسروور بارزانی: خەمباربووم بە مردنە تراژیدییەکەی تاهیر ئەلچی

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ھاوخەميی خؤى بۆ مردنى تاھیر ئەلچی, سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد دەردەبڕى.

-K24ھەولێر

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ھاوخەميی خؤى بۆ مردنى تاھیر ئەلچی, سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد دەردەبڕى.

لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەسروور بارزانی نووسيويةتى: " زۆر خەمباربووم بە مردنە تراژیدییەکەی تاهیر ئەلچی، چالاکوانی کورد و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ".

هەر لە تویتەکەیدا مەسروور بارزانی سەرەخۆشيی لە خانەوادەی ئەلچی دەکات و نووسيويةتى: " پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەی دەکەم".

تاهیر ئەڵچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە باکووری کوردستان، دوێنێ شەممە 28/11/2015 لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە بارەی بەدیهێنانی ئاشتیی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراو کوژرا.

تاهیر ئەڵچی یەکێکە لە چالاکوانانی کورد لە تورکیا و پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکردن و بە تیرۆر ناساندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردبوو.