رووسيا گورزێكى ديكه‌ى سره‌وانده به‌ره‌ى نووسره
K24 – شام:
بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، له شارۆچكه‌ى ئه‌ريحاى هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆرئاواى سووريا ده‌يان كوژراو بريندارى لێكه‌وته‌وه.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، لانيكه‌م 60 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوون له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى ئه‌ريحا.
كه‌ناڵى ئورێنت، نزيك له به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، بڵاويكرده‌وه، 40 كه‌س له ئاكامى بۆردومانه‌كانى رووسيا گيانيان له‌ده‌ستداوه.
له 30ى ئه‌يلوولى رابردووه‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا به مه‌به‌ستى پشتيوانيكردن له سوپاى سووريا بۆردومانى به‌رهه‌ڵستكارانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
ئه‌ريحا ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى ئه‌دلب، كه لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان تێيدا باڵاده‌ستن و كۆنترۆڵيان كردووه.
رێكخراوى به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به ئه‌لقاعيده كۆنترۆڵى شارۆچكه‌كه و به‌شێكى زۆرى پارێزگاى ئه‌دلبى كردووه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش له ناوچه‌كانى پارێزگاى ئه‌دلبدا ده‌سه‌ڵاتى نييه.
له ئايارى رابردوودا، ئه‌و پارێزگايه كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به رێكخراوى ئه‌لقاعيده.
سه‌رچاوه: ئاژانسى رۆيته‌رز.