ئه‌لچی به‌خاك سپێردرا
K24 – ئامه‌د
له رێوڕه‌سمێكدا، ته‌رمی تاهیر ئیلچی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د ، به‌خاك سپێردرا و دوای به‌خاك سپاردنیشی خۆپیشاندان له شاره‌كه ده‌ستیپێكرد.
پەیامنێری كوردستان 24 لە ئامەد راگەیاندین، بەشێك لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار و ھاووڵاتییان بەشداریان لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی ئەلچی كرد و لەگەڵ بەخاكسپاردنیشی خۆپێشاندان لەو شارە دەستی پێكرد.
تاهیر ئەلچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە باکووری کوردستان، دوێنێ شەممە لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک لە بارەی بەدیهێنانی ئاشتیی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراو کوژرا.
تاهیر ئەلچی یەکێکە لە چالاکوانانی کورد لە تورکیا و پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکردن و بە تیرۆر ناساندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردبوو.