مه‌غريب.. دوو توركى "سه‌ر به داعش" ده‌ستگيركران
K24 – مه‌غريب:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى مه‌غريب، بڵاويكرده‌وه، پۆليسى وڵاته‌كه‌ى سێ كه‌سى ده‌ستگيركردووه، كه دوانيان توركن و گومانده‌كرێت سه‌ر به داعش بن.
مه‌غريب ئاشكرايكردووه، ئه‌و سێ كه‌سه، دزه‌يان كردووه‌ته ناو تۆڕه‌كانى په‌يوه‌نديكردن و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركراوون و دوانيان گومانده‌كرێت سه‌ر به رێكخستنه‌كانى داعش بن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى مه‌غريب ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى پێشوودا، پۆليسى وڵاته‌كه‌ى ژماره‌يه‌ك شانه‌ى "ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كانيان" ده‌ستگيركردووه و ئه‌و گرووپه‌ى به‌م دواييانه ده‌ستگيركراوه، له ناوچه‌ى "وجده"ى خۆرهه‌ڵاتى مه‌غريب له جموجۆڵدا بوونه.
سه‌باره‌ت به‌و دوو توركه‌ى ده‌ستگيركراوون، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه، به ئامێرى پێشكه‌وتوو، ده‌زه‌يان كردووه‌ته ناو هێڵه‌كانى په‌يوه‌ندى كۆمپانيايه‌كى مه‌غريبى.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و دوو توركه په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه هه‌بووه و يه‌كێكيان پێشتر له ده‌وروبه‌رى حه‌ماى سووريا مه‌شقى پێكراوه و راهێنراوه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى سووك و قورس.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو توركه، په‌يوه‌ندييان به چه‌ند كاديرێكى گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كردووه و هه‌وڵيانداوه پشتيوانى و كۆمه‌كى لۆجستى به‌ده‌ستبهێنن.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كانى ئه‌و وڵاته، نزيكه‌ى 1500 مه‌غريبى له ريزى داعش و گرووپه چه‌كدارييه‌كانى ديكه‌ى سووريادان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، 220 چه‌كدارييان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ مه‌غريب و 286 چه‌كداريان كوژراوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.