رووسيا تۆڵه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له ميليشيا توركمانه‌كانى سووريا ده‌كاته‌وه

K24 – مۆسكۆ/ ئه‌نقه‌ره:
فڕۆكه رووسياييه‌كان به چڕى ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كه‌ن، كه هاوسنوورى توركيان و ميليشيا چه‌كداره‌كانى توركمان تێيدا باڵا ده‌ستن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، شيكارێكى سه‌باره‌ت به بۆردومانى رووسيا له دژى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا خستووه‌ته‌ڕوو.
به گوێره‌ى شيكاره‌كه، دواى كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه‌كه‌ى رووسيا له ئاسمانى سووريا، مۆسكۆ، به چڕى ئه‌و ناوچانه بۆردومانده‌كات، كه ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى سه‌ر به توركيا تێيدا باڵا ده‌ستن.
سێشه‌ممه‌ى رابردوو، سوپاى توركيا فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له جۆرى سيخۆى 24 ى له ئاسمانى سووريا خسته‌خواره‌وه.
ئه‌و رووداوه بووه‌ته هۆى درووستبوونى ناكۆكى نێوان رووسيا و توركيا و گرژييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته زياتر بوون.
پێش رووداوه‌كه، توركيا نيگه‌رانى دژى رووسيا ده‌رده‌بڕى و رايده‌گه‌ياند، فڕۆكه‌كانى رووسيا ناوچه‌كانى هاوسنوورى واته ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى لازقييه ده‌كاته ئامانج، كه ميليشيايه‌كى توركمانى هاوسۆزى توركيا تێيدا باڵاده‌سته.
به گوێره‌ى داتاكانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، كه رۆيته‌رز ئاماژه‌ى پێكردوون، له 30ى ئه‌يلوولى رابردووه‌وه 17 ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا توركمانييه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى به‌شار ئه‌سه‌د كراوونه‌ته ئامانج و به چڕى بۆردومانكراوون.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، له ئاكامى ئه‌و بۆردومانانه‌دا ده‌يان كۆگا و حه‌شارگه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ميليشياكان له‌ناو براوون.
فڕۆكه رووسييه‌كان هه‌شت جار به چڕى بۆردومانى ناوچه‌ى "سه‌لما"يان كردووه، كه زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى ده‌گوترێت توركمانن.
هه‌روه‌ها فڕۆكه رووسياييه‌كان له رووبه‌رى 13 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا 15 شوێنيان بۆردومانكردووه له‌و ناوچه‌يه‌دا.
سه‌مير علو، ئه‌ميندارى ده‌سته‌ى باڵاى توركمانه‌كانى نيشته‌جێى سووريا، رايگه‌ياندووه، "رووسه‌كان به چڕى ئه‌و گوندانه بۆردومان ده‌كه‌ن كه توركمانيان تێدا نيشته‌جێن. به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌كى زۆرى توركمانه‌كان به‌ره‌و توركيا ره‌ويان كردووه‌ته‌وه".
دواى ئه‌وه‌ى له بيابانى سيناى ميسر، فڕۆكه‌يه‌كى مه‌ده‌نى رووسيا كه‌وته خواره‌وه و داعش به‌رپرسيارێتى رووداوه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياند، له سووريا تۆڵه له داعش ده‌كه‌ينه‌وه.
توركيا و ئه‌مريكا و وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ده‌ڵێن رووسيا مه‌به‌ستى نييه داعش بكاته ئامانج، به‌ڵكو بۆ مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌موو به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا ده‌كاته ئامانج.
روسيا ده‌ڵێت: "رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى و هه‌موو ئه‌و گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييانه ده‌كاته ئامانج، كه له سووريا شه‌ڕ له دژى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن".
يه‌كێك له فه‌رمانده كورده‌كانى سووريا، رۆژى هه‌ينى رابردوو، به رۆيته‌رزى راگه‌ياندبوو، توركيا بۆيه ئه‌و فڕۆكه رووسياييه‌ى تێك‌شكاند، چونكه له‌سه‌ر زه‌ويدا ميليشياكانى سه‌ر به توركيا پانتاييه‌كى زۆرى زه‌وييان له‌ده‌ستدابوو.
به‌رپرسێكى باڵاى توركيا، رايگه‌ياندووه، "توركمانه‌كانى سووريا ره‌چه‌ڵه‌كييان په‌يوه‌سته به توركياوه، به‌ڵام پرسه گه‌وره‌كه‌ى سووريا كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسييه‌وه و هه‌ست به نيگه‌رانييه‌كى زۆر ده‌كه‌ين، چونكه هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش به هۆى ئه‌و بۆردومانانه‌ى رووسياوه له سه‌ر زه‌وى لاواز ده‌بێت".
رۆيته‌رز نووسيويه‌تى: "ئه‌و توركمانانه‌ى له سووريا نيشته‌جێن و زۆرتر له ناوژه‌كانى باكوورى خۆرئاواى سووريادان، له سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست و له سه‌رده‌مى هه‌ڵمه‌تى خاچپه‌رسته‌كان به مه‌به‌ستى شه‌ڕ كردن له ريزى موسڵمانه‌كان روويان له‌و ناوچه‌يه كردووه.