هێنری بۆ بردنه‌وه‌ی پرێمه‌ر لیگ 5 یانه به‌ربژار ده‌كا
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی ئارسناڵی له‌نده‌نی 5 یانه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه به‌ربژار ده‌كا و پێشیوایه تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆ توانای ململانێی نازناوه‌كه‌ی نییه، هه‌روه‌ها یانه‌ی لیسته‌ر سیتیش كه به‌جیاواز گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی پێشه‌نگ پله‌ی دووه‌می گرتووه له ڕكابه‌رییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، له لێدوانێكدا كه له ڕۆژنامه‌ی The Sunـی به‌ریتانیادا بڵاو كرایه‌وه، تیری هێنری یاریزانی پێشووی فه‌ره‌نسی یانه‌كانی (مانچسته‌ر یونایتد، مانچسته‌ر سیتی، ئارسناڵ، تۆتنهام) بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ دیاری ده‌كات، دواتر یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش به یانه‌یه‌كی به‌هێز وه‌سف ده‌كا و پێیوایه ئه‌ویش ئاستی له هه‌ڵكشاندایه و یه‌كێك ده‌بێت له یانه ڕكابه‌ره‌كان.
هێنری ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر یانه‌ی چێڵسی به ئاستی ساڵی ڕابردوو ده‌ركه‌وتبا، بێگومان توانای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین بلووزی ئه‌م وه‌رزه زۆر له هی پار جیاوازه."
تیری هێنری ته‌مه‌ن 38 ساڵان، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی مۆناكۆ، یوڤێنتووس، ئارسناڵ، بارسێلۆنا و نیۆیۆرك ڕێد بوڵز كردووه.