رووسيا ئه‌م سزايانه‌ى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاند
K24 – مۆسكۆ/ ئه‌نقه‌ره:
حكومه‌تى رووسيا ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاند.
له كاردانه‌وه‌يدا به‌رامبه‌ر به خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى وڵاته‌كه‌ى، حكومه‌تى مۆسكۆ بڕياريدا سزاى ئابوورى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر توركيادا.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له هه‌وڵى هێوركردنه‌وه‌ى توڕه‌يى هاوتا رووسياييه‌كه‌يه‌تى.
ئه‌ردۆغان، بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياندبوو، بريا ئه‌و فڕۆكه‌يه‌مان نه‌خستبايه خواره‌وه.
دوێنێ شه‌ممه، ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى رووسيا ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى له دژى توركيا واژوو كرد.
پۆتين، مه‌رسوومێكى سه‌رۆكايه‌تى ده‌ركرد و تێيدا سزادانى توركياى په‌سند كرد.
له مه‌رسوومه‌كه‌دا هاتووه: "سزاكانى دژ به توركيا له پێناو ده‌سته‌به‌رى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و هاووڵاتييانى رووسه".
به گوێره‌ى مه‌رسوومه‌كه، گه‌شتى ئاسمانى نێوان رووسيا و توركيا راگيراوه.
يه‌كێكى ديكه له سزاكان، قه‌ده‌غه‌كردنى كارپێدان و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره رووسياييه‌كان.
هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ى سيستمى ڤيزايه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، كه پێشتر بۆ ئاسانكارى لابرابوو.
هه‌ر به گوێره‌ى سزاكان، هيچ كۆمپانيايه‌كى توركيايى له رووسيا كارى پێ‌نادرێت.
جگه له‌وانه‌ش هاورده‌كردنى هه‌ندێك جۆرى شمه‌كى توركيايى بۆ رووسيا قه‌ده‌غه كراوه.
بڕياره حكومه‌تى مۆسكۆ، ليستى ناوى ئه‌و كه‌رستانه رابگه‌يه‌نێت، كه هاورده‌كردنيان له توركياوه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
يه‌كێكى ديكه له سزاكان، ئه‌وه‌يه چيديكه كۆمپانيا رووسياييه‌كان بۆيان نييه شمه‌ك و پێداويستى بۆ هاووڵاتييانى رووس بگه‌يه‌ننه توركيا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕيارانه‌دا، ئه‌ردۆغان هيواى بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه ده‌ربڕيوه.
ئه‌ردۆغان به پێچه‌وانه‌ى وتاره‌كانى سه‌ره‌تاى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه رووسياييه‌كه، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر بمانزانيبا فڕۆكه‌ى رووسيايه نه‌مانده‌خسته خواره‌وه.
ئه‌ردۆغان به شارى بورهانييه، قسه‌ى بۆ لايه‌نگرانى كرد و گوتى: "هيوادارم ئه‌و كێشه‌يه گه‌وره‌تر نه‌بێت".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "رووسيا بۆ توركيا زۆر گرنگه، وڵاتان پێويستيان به يه‌كدييه و هيچكاميان له يه‌ك زياد نيين".
له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌نقه‌ره داواى له هاووڵاتييانى كردووه، ئه‌گه‌ر زۆر ناچار نه‌بن، گه‌شت بۆ رووسيا نه‌كه‌ن.
رووسيا هه‌ر زوو ده‌ستيكرد به گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتييانى له ناو توركيا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه، ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، بان كى مون، رايگه‌ياند، نيگه‌رانيين بۆ ئه‌و رووداوه‌ى له نێوان دوو هاوپه‌يمانى دژ به داعش روويداوه.
ناوبراو داواشى له هه‌ردوولا كرد، كێشه‌كه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
توركيا له رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوودا، فڕۆكه‌يه‌كى سيخۆى 24ى رووسيايى به پاساوى به‌زاندنى ئاسمانى توركيا خسته خواره‌وه.
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پۆتين، داوايكردووه، توركيا پۆزشى بۆ بهێنێته‌وه و داواى لێبوردن بكات.
ئه‌ردۆغان هيواداره سبه‌ى له په‌راوێزى كۆنگره‌ى تايبه‌ت به ره‌وشى كه‌شوهه‌وا كه له پاريس سازده‌كرێت ديدارێك له‌گه‌ڵ پۆتين ئه‌نجامبدات.
تا ئێستا پۆتين وه‌ڵامى داواكه‌ى ئه‌ردۆغانى بۆ سازكردنى ئه‌و ديداره نه‌داوه‌ته‌وه.
له 1952ه‌وه تا ئێستا ئه‌وه يه‌كه‌م فڕۆكه‌ى رووسياييه له لايه‌ن وڵاتێكى ئه‌ندامى ناتۆ بخرێته خواره‌وه.
پۆتين، له لێدوانێكدا، رايگه‌ياندبوو، ئێمه روومان له شه‌ڕى داعشه و به گژ تيرۆردا چووينه‌ته‌وه، كه‌چى توركيا له پشته‌وه خه‌نجه‌رمان لێده‌دات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.