پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى بريتانيا تاوتوێكرا
K24 – له‌نده‌ن:
سه‌نته‌رى پێشكه‌وتنى كورد (كوردش پرۆگرێس سێنته‌ر)، سه‌باره‌ت به رۆڵى كوردستان له شه‌ڕى دژ به داعشدا نه‌دوه‌يه‌كى ساز كرد.
نه‌دوه‌كه له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا (په‌رله‌مان)، به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ريه‌ك له مايكل ستيڤنس، جێگرى سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى فيكرى رووسيايى و بيل پارك، مامۆستا له زانكۆى شاهانه‌ى بريتانيا، به هاوڕێيه‌تى كاروان جه‌مال تاهير، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا به‌شدارييان له نه‌دوه‌كه‌دا كرد.
له سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا، گارى كينت، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستايه‌تى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا، كه نه‌دوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌برد، رايگه‌ياند، رزگاركردنى شنگال له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بوو، گورزێكى كوشنده بوو به‌ر داعش كه‌وت.
روونيشيكرده‌وه، پێشمه‌رگه پێويستى به كۆمه‌ك و هاوكارى سه‌ربازى زۆرتر و چه‌كى قورس هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌رده‌وام بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و سنووره‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه له‌گه‌ڵ ره‌وشى نوێ‌دا ناگونجێت و پێويسته ده‌ستكارى ئه‌و سنوورانه بكرێت و ده‌كرێت ده‌ستكارى ئه‌و سنوورانه و دابه‌شكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه بكرێت".
سه‌باره‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانيش گوتى: "ئه‌و ده‌نگانه‌ى داواى سه‌ربه‌خۆى ده‌كه‌ن روويان له زيادبوون كردووه، به‌ڵام ره‌چاوى واقيع ده‌كه‌ن و ئه‌و پرسه پێويستى به گفتوگۆى زياتر هه‌يه".
له لايه‌ن خۆيه‌وه، كاروان جه‌مال تاهير، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا رايگه‌ياند، "به‌شداريكردنى بريتانيا له شه‌ڕى داعش هه‌نگاوێكى گرنگه و هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر له عێراق و كوردستان به‌شدار بوو له شه‌ڕى دژى داعش پێويسته له سوورياش به‌شدارى بكات".
داواشيكرد، بريتانيا و هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش هاريكارى زياترى پێشمه‌رگه بكه‌ن و چه‌كى قورس راده‌ستى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، مايكل ستيڤن، جێگرى سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى فيكرى رووسيايى رايگه‌ياند، يه‌كده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى داعشدا ده‌سته‌به‌رى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى ده‌كات.
گوتيشى: "كێشه ئه‌وه‌يه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى سووريادا يه‌ك ئامانجى هاوبه‌شى نييه. هه‌ر لايه‌نێك ئامانجێكى هه‌يه".
سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه‌ش گوتى: "ئێستا پێشمه‌رگه ته‌نيا هێزه له سه‌ر زه‌وى توانيويه‌تى كۆنترۆڵى ره‌وشه‌كه بكات. هه‌ربۆيه پێويسته هه‌مووان هاوكارى و كۆمه‌كيان بكات".
هه‌ر سه‌باره‌ت به هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه بيل پارك، مامۆستا له زانكۆى شاهانه‌ى بريتانيا رايگه‌ياند، پێويسته هه‌رچى زياتره كۆمه‌كى پێشمه‌رگه بكرێت.
گوتيشى: "راسته پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێناوه و پانتاييه‌كى زۆرى رزگار كردووه، به‌ڵام پێويسته ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت، كه هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش به‌رده‌وامن و پێويسته بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و مه‌ترسييانه هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازى زياترى پێشمه‌رگه بكرێت".
روونيشيكرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه، پێشمه‌رگه هاوپه‌يمانيانه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هێشتا له رێگه‌ى به‌غداوه كۆمه‌كى سه‌ربازى پێشمه‌رگه ده‌كات، ئه‌وه له كاتێكدايه به‌غدا خۆى ئاماده نييه چه‌ك بداته پێشمه‌رگه و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه كه ئه‌مريكا تێيكه‌وتووه.
پارك، ئاماژه‌ى به وته‌يه‌كى وليام هيگ، وه‌زيرى پێشووى بريتانيا سه‌باره‌ت به دياركردنى سنوور كرد، كه تێيدا وليام هيگ ده‌ڵێت: "دواى هه‌موو شه‌ڕێك، ديپلۆماتكاران له‌گه‌ڵ يه‌كدا داده‌نيشن، بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ره‌سمى سنوور بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى دواى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانى روويدا". پاركيش گوتى: "پێويسته بزانين كورده‌كان به‌ڵگه‌يان پێيه كه ده‌توانن كاروبارى خۆيان به باش‌ترين شێوه راپه‌ڕێنن. هه‌ربۆيه پێويسته دواى شه‌ڕ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌يان بۆ بڕه‌خسێنرێت و سنوورێك بۆ كێشه‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه دابنرێت".
پارك پێى وايه هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا هاوسۆزه بۆ كورد، به‌ڵام تا ئێستا روانگه‌ى ئه‌مريكا سه‌باره‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى كورد يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌مريكاييه‌كان زۆرتر پابه‌ندن به يه‌كپارچه‌يى خاكى عێراقه‌وه، هه‌ر بۆيه به باشى ده‌زانێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌رجى سه‌ربه‌خۆيى له فرۆشتنى نه‌وت و سه‌ربه‌خۆيى به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى موسڵدا بكات.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت.