نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم ورده‌كارى بانگهێشتكردنه‌كه‌ى يوسف محه‌ممه‌د ده‌خاته‌ڕوو
K24 – برۆكسل:
نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له برۆكسل، رايده‌گه‌يه‌نێت، په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بانگهێشتى شاندى په‌رله‌مانى عێراقى كردووه و هيچ بانگهێشتنامه‌يه‌كى فه‌رمييان ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كردووه.
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له برۆكسل، دلاوه‌ر خاليد ئاژگه‌يى، له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتيى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى رۆژى 29ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، رايگه‌ياند، په‌رله‌مانى ئه‌وروپا شه‌شه‌مين ديدارى نێوان ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى و په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامده‌دات.
ئاژگه‌يى روونيكرده‌وه، ليژنه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا په‌يوه‌نديييان به نووسينگه‌كه‌يانه‌وه كردووه و پێيان راگه‌ياندوون، ئه‌وان بانگهێشتى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانيان نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر يوسف محه‌ممه‌ديش وه‌ك يه‌كێك له شاندى نوێنه‌رايه‌تى به‌شدارى دانيشتنه‌كه بكات، ئه‌وا، شوێنى بۆ دابينده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌خراوه‌ته خشته‌ى كاره‌كانه‌وه و وتارى نابێت.
ده‌قى زانيارييه‌كانى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له برۆكسل: