عه‌لی فه‌یلی: ئه‌گه‌ر مالیكی زمانی زبر بوو عه‌بادی شمشێره‌كه‌ی نه‌رمه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی حوسێن فه‌یلی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به ناكۆییه‌كانی نێوان كورد و كۆمه‌ڵێك حزبی سیاسیی شیعه‌یه، نه‌ك هه‌موو شیعه.
فه‌یلی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه گرژییه‌كان له ساڵی 2010ه‌وه ده‌ستیپێنه‌كردووه، به‌ڵكو له 2005ه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا.
عه‌لی فه‌یلی ئاشكرای ده‌كات، كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حزبی شیعه‌ی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه كورد رازینه‌بوو جارێكی دیكه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران عێراق.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، حزبه شیعییه‌كان له‌ناوخۆی عێراقیشدا ناكۆكییان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه و ته‌نها له‌گه‌ڵ كورددا نییه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و به زۆر پێكه‌وه لێكنراون.