زیاتر له 10 شوێنی گۆڕی به كۆمه‌ڵ له شنگال هه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، په‌ری نوری، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا، سه‌باره‌ت به گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سنووری قه‌زای شنگال ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له 10 شوێنی گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌یه، له هه‌ر شوێنێكیش چه‌ندین گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌یه.
په‌ری نوری راشیگه‌یاند، ناتوانین جارێ گۆڕه‌كان هه‌ڵبده‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا هێشتا پرۆسه‌ی سه‌ربازی له هه‌ندێك ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تا ئێستاش نازانین گۆڕه‌كان ژماره‌یان چه‌نده و رووفاتی چه‌ند كه‌سییان تێدایه.
له رۆژی 2ی ئابی ساڵی رابردوو، چه‌كدارانی داعش، به چاوساغی هه‌ندێك له هۆزه عه‌ره‌به سوننه مه‌زهه‌به‌كانی ناوچه‌كه، په‌لاماری قه‌زای شنگالییان و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی چیای شنگال بوون و به هه‌زاران كه‌سیش له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژران.