به وێنه.. شاجوانی زیندانییه‌كانی به‌رازیل ببینه
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانی تایبه‌ت به ژنان له شاری ریۆ دی جانیرۆی به‌رازیل، پێشبڕكێی دیاریكردن شاجوان له‌سه‌ر ئاستی به‌ندیخانه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
پێشبڕكێكه له رووی ئاماده‌كارییه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ پێشبڕكێی فه‌رمی شاجوانان نه‌بوو، تاكه جیاوازی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان تێدا كردبوو، له به‌ندیخانه‌ی تالاڤێرا بروسه‌وه به‌شدارییان كردبوو، كه یه‌كێكه له‌و به‌ندیخانانه‌ی چڕترین چاودێری پاسه‌وانییان تێدا ده‌كرێت.
له‌و پێشبڕكێیه‌دا 10 ژن له به‌ندییه‌كانی به‌ندیخانه‌كه به‌شدارییان كردبوو و ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی به‌رازیل و لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن شاجوانی ئاماده‌ی بوون.
سه‌رچاوه: ئینته‌رناشناڵ بزنس تایمز