سوپاسالاری ئەڵمانیا: بۆ شەڕی داعش 1200 سەرباز رەوانە دەکەین

K24
ڤۆلجكەر ڤكەر، سوپاسالاری ئەڵمانیا رایگەیاند كە ھەوڵدەدەن 1200 سەرباز بۆ شەڕی دژی داعش رەوانە بکەن.
سوپاسالاری ئەڵمانیا لە لێدوانێكیدا بە ھەفتەنامەی (BLD) ئەڵمانیی راشگەیاند کە: "بۆ رووبەڕووبونەوەی چەكدارانی داعش ھەوڵدەدەن 1200 سەرباز رەوانە بكەن".
سوپاسالاری ئەڵمانیا ئاماژەش دەکات کە: "وڵاتەکەی بە رێگەی فڕۆكەی چاودێریی و كەشتیی جەنگاوەر و پاڵپشتیی لۆجستیی بەشداریی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی كردووە بۆ شەڕی دژی داعش لە سووریا".
ڤۆلجكەر ڤكەر ئاشکراشی کرد کە: "ئەڵمانیا بریاریداوە ژمارەیەك فرۆكەی چاودێریی لە جۆری تۆرنادۆ لە شەڕی دژی داعش لە سووریا بەکاربهێنێت و ئێستا ئەڵمانیا لەگەڵ تورکیا و ئوردن لە گفتوگۆدایە بۆ جێگیركردنی ئەو فرۆكانە لە ئینجەرلیك یان عەممان".
سوپاسالاری ئەڵمانیا ئاماژەشی کرد کە: "لەگەڵ رەوانكردنی فرۆكەکان كەشتیی جەنگاوەری فیرگەیت و فڕۆكەیەكی سووتەمەنی ھەڵگر رەوانەی سووریا دەکرێن".
سوپاسالاری ئەڵمانیا هاوکات لە بارەی بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ رەوانەكردنی سەرباز بۆ شەڕی داعش لە سووریا گوتی: "حكوومەتی ئەڵمانیا داوا دەكات پەرلەمان لە كۆتایی ئەمساڵدا دەنگ لەسەر ئەو بڕیارە بدات بۆ ئەوەی بڕیارەكە جێبەجێ بكرێ".
ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا دوای ھێرشەكانی داعش هات لە پاریس کە لە دەرئەنجامەکانی ئەڵمانیا بریاریدا ھێرشەكانی بۆ سەر داعش چڕتر بكاتەوە.