باراک ئۆباما سەردانی شوێنی ھێرشەكانی پاریس دەکات

K24- ھەولێر

باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە فەرەنسا و سەردانی شوێنی ھێرشەكانی پاریس كرد و ھاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو هێرشانە نواند.

باراك ئۆباما دوێنێ گەیشتە فەڕەنسا و لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتە لەگەڵ فرانسوا ئۆڵاند، سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی شوێنی ھێرشەكانی 13ی ئەم مانگەی کرد و ئۆباما ھاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو هێرشانە دەربری.

ئەم سەردانەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ فەڕەنسا بە مەبەستی بەشداریكردنە له‌ كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ گۆڕانی كەشوھەوا كە بڕیارە ئەمڕۆ لە پاریس بەڕێوەبچێت.

لە 13ی ئەم مانگە چەند چەکدارێک و خۆکوژێک چەند هێرشێکیان لە پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدا و بوونە هۆی کوژرانی نزیکەی 130 کەس و برینداربوونی نزیکەی 300 کەسی دیکە، دواتر رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە راگەیاند.