لە ئوسترالیا پێنج خوشك لە یەك كاتدا كراسی بوکێنی دەپۆشن

K24

لە ئوسترالیا پێنج خوشك بریاریاندا لە یەك رۆژدا كراسی بووكێنی بپۆشن بۆ ئەوەی دڵی دایك وباوكیان خۆش بكەن.

گۆڤاری ھەفتانەی كۆزمۆپۆلیتانی ئوستڕالی بڵاوی كردەوە کە: سەرەنج راكیشترینی ئەم بڕیارە ئەوە بوو كە تەنھا خوشكی بچووكی ئەم پێنج خوشکە بە راستیی ژیانی ھەوسەرگیریی پێكدەھێنا و خوشكەكانی دیکەشی بۆ خۆشیی كراسی بوكێنیان پۆشیبوو.

گۆڤارەکە ئاماژەش دەکات کە: بۆ ئەوەی ئاواتی دایك وباوكیان بە جێبێنن كە ھەمیشە ئاواتیان دەخاوست كەوا كچەكانیان بە جلی بووكێنی ببینن، پێنج خوشکەکە ئەم هەنگاوەیا نا.