فەرەنسا داوای زیندووكردنەوەی ئیسلامی میانڕەو دەكات

K24

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ زانایانی ئایینیی ئیسلام لە وڵاتەکەی كۆبووەوە و داوای لێكردن بنەماكانی ئیسلامی میانڕەو زیندوو بكەنەوە.

بێرنارد كازانۆڤ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ زانایانی ئایینی ئیسلام لەو وڵاتە داوای لێکردن: "بنەماكانی ئایینی ئیسلامی میانڕەو زیندوو بكەنەوە لە پێناو رێگەگرتن لە چوونی گەنجانی موسڵمان بۆ نێو ریزەکانی رێكخراوە توندڕەوەكان".

كازانۆڤ سەردەمی زێرینی ئایینی ئیسلامی بە بیری زانایانی ئیسلام ھێنایەوە گوتی: "چەندین زانا وفەیلەسوفی بە توانا لەو سەردەمە ھەڵكەوتوون كە جێگەی شانازیی مرۆڤایەتین".

هاوکات ئەنوەر كیبیش، سەرۆكی ئەنجوومەنی فەرەنسیی بۆ ئایینی ئیسلام لە میانی كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند کە: "بە دەنگی بەرز لە مزگەوتەكانمانەوە ھێرشە تیرۆرستییەكانی پاریس ریسوا دەكەین و ئەو كردەوانە دورن لە ئیسلام".

لە 13ی ئەم مانگە چەند چەکدارێک و خۆکوژێک چەند هێرشێکیان لە پایتەختی فەڕەنسا ئەنجامدا و بوونە هۆی کوژرانی نزیکەی 130 کەس و برینداربوونی نزیکەی 300 کەسی دیکە، دواتر رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە راگەیاند.

سەرچاوە: لۆمۆند