كۆنفراسی گۆڕانی كەش و ھەوا لە پاریس دەستپێدەكات

كۆنفراسی لوتكەی كەش و ھەوا لە پاریس بە بەشداریی 4000 نوێنەر لە چەندین وڵات بەشدارن

K24

ھێرشەكانی پاریس رێگر نەبوون لە بەڕێوەچوونی 21مین كۆنفراسی گۆڕانی كەش و ھەوا بە بەشداریی نزیكەی 150 وڵات  لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

كۆنفراسی لوتكەی كەش و ھەوا ئەمرۆ لە پاریس بە بەشداری سەركردەكانی جیھان بەڕێوەچوو هاوکات لەگەڵ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی توند كە 2800 پۆلیس شوێنی بەڕێوەچوونی كۆنفراسەكە دەپارێزن.

كۆنفراسی لوتكەی كەش و ھەوا لە پاریس تێیدا وڵاتانی جیھان باس لە رەوشی گۆڕانی كەش وھەوای جیھان دەكەن.

بێرنارد كازانۆڤ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: بە ھیچ شێوەیەك رێگە نادەین ھیچ توندووتیژییەک ئەنجامبدرێت.

كۆنفراسی لوتكەی كەش و ھەوا لە پاریس بە بەشداریی 4000 نوێنەر لە چەندین وڵات بەشدارن هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنی 3000 رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیھان بۆ رووماڵکردنی چالاکییەکانی كۆنفراسەكە.