سامانه‌ سرووشتييه‌كان وه‌ڵامى داناغاز ده‌داته‌وه‌

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتييه‌كان، ده‌ڵێت: "داناغاز پابه‌ندييه‌كانى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه‌".

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتييه‌كان، ده‌ڵێت: "داناغاز پابه‌ندييه‌كانى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه‌".

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بڵاویکردەوە، دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لەندەن بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئەوان و ھاوبەشەکانی داوە. بە گوێرەی بڕیارەکە، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٨ رۆژدا ١ ملیار و ٩٨٠ ملیۆن دۆلار بداتە دانەغاز.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێم لە بەیاننامەیەکدا ئەو ھەواڵەی دانەغازی رەتکردەوە و رایگەیاند، دانەغاز پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکردووە.

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سرووشتييه‌كان نموونه‌شى به‌وه‌ هێناوه‌ته‌وه‌، "پێويست بووه‌ دانەغاز لە خۆرمورەوە غاز بگەیەنێتە ھەولێر و بازیان، بەڵام ئەو بەڵێنەی جێبەجێنەکردووە".

ھەروەھا بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتیيەکان ئاماژەی بەوە کردووە، "لەمکاتەدا ھەرێمی کوردستان سەرگەرمی شەڕی داعشە و داھاتێکی زۆری بۆ ئەو بوارە تەرخانکردووە، دانەغاز لە جیاتی ئەوەی وەکو کۆمپانیا نێودەوڵەتیيەکانی دیکە ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێم بکات، ئەم کەیسە دەجوڵێنێت، کە ھیچ خزمەتێک بە ھەرێمی کوردستان ناکات".

دانەغاز و حکومەتی ھەرێم ماوەیەکی درێژە کێشەی یاساییان ھەیە. ھەر یەکەیان ئەوی دیکە تۆمەتبار دەکات. چەندجارێکیش ھەردووکیان بردنەوەی کەیسەکەیان له‌ دادگا راگەیاندووە.