پوتن هه‌وڵێكى ئه‌ردۆغان بێ ئاكام ده‌كات

K24 – پاريس:
ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت له په‌راوێزى كۆنفرانسى كه‌شوهه‌وا، له پاريس وتوێژ له‌گه‌ڵ پۆتين بكات.
كرملين ره‌تيكرده‌وه، سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، گوته‌بێژى كۆشى كرملين، ديمترى بيسكۆڤ، رايگه‌ياند، سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن، هيچ ديدارێكى چاوه‌ڕوانكراوى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغاندا نييه.
رۆژى هه‌ينى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌يه له په‌راوێزى كۆنفرانسى تايبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا كه له پاريس ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤىديمێر پۆتين كۆببێته‌وه.
پێشتريش ڤلاديمێر پوتن ره‌تيكردبوويه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.
دوێنێش، پوتن به مه‌رسوومێكى تايبه‌ت ژماره‌يه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاند.
ئه‌مرۆش له پاريس كۆنفرانسى تايبه‌ت به ره‌وشى كه‌شوهه‌واى گۆى زه‌وى به به‌شدارى سه‌رۆكى رووسيا و توركيا ده‌ستى به كاره‌كانى كرد.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، پوتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا، باراك ئۆباما كۆببێته‌وه و ره‌وشى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى دژ به داعش تاوتوێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس.