رووسيا سزاى دیكه به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت
K24 - مۆسكۆ:
دواى خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، مۆسكۆ كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاند.
دیمیتری مێدڤیدیڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، رێكاری دیكه ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئابووری زیاتر به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و رێكارانه‌ی له دژی توركیا گیراونه‌ته‌به‌ر، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه له ئاسمانی سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه.
مێدڤیدیڤ له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی كابینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لیستی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه هاورده كردنییان له توركیا قه‌ده‌غه‌كراوه، پێویسته فراوانتر بكرێت.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و بڕیارانه‌ی رووسیا بۆ ئه‌و بازرگانه توركانه روون ده‌كرێنه‌وه كه له رووسیا كار ده‌كه‌ن، ئاشكراشیكرد ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به رووداوه‌كه‌وه نییه، به‌ڵام بوونه‌ته بارمته‌ی ده‌ستی به‌رپرسانی توركیا.