توركيا داوايه‌كى رووسيا ره‌تده‌كاته‌وه‌‌

سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، ره‌تيكرده‌وه‌.

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:

سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، ره‌تيكرده‌وه‌، وڵاته‌كه‌ى داواى لێبوردن له‌ رووسيا بكات.

سێشه‌ممه‌ى رابردوو، توركيا فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له‌ جۆرى سيخۆى 24ى له‌ ئاسمانى سووريا خسته‌خواره‌وه‌.

رووسيا داوا ده‌كات، توركيا داواى لێبوردنى لێبكات و تا ئێستا دوو زنجيره‌ سزاى ئابوورى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاندووه‌.

داوودئۆغڵۆ، دواى ديدارى له‌گه‌ڵ ئه‌ميندارى گشتيى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، يه‌نس ستولينبێرگ، رايگه‌ياند، به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك داواى لێبوردن له‌ رووسيا ناكه‌ين.

گوتيشى: "هيچ وڵاتێك ناتوانێت داواى وامان لێبكات، چونكه‌ ئێمه‌ به‌رگريمان له‌ وڵاتمان كردووه‌".

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس.