فه‌ره‌نسا دژى رووسيا ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 – پاريس:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانى رووسيا له سووريا ئاشكرا كرد.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، رومان نادال، رايگه‌ياند، پێويسته بۆردومانه‌كانى رووسيا ته‌نيا رێكخراوى داعش بگرێته‌وه.
گوتيشى: پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، كاتێك سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند، سه‌ردانى مۆسكۆى كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين رێككه‌وتووه، بۆردومانه‌كانى رووسيا ته‌نيا چه‌كدارانى داعش و گرووپه جيهادييه‌كانى ديكه‌ى هاوشێوه‌ى داعش بكه‌نه ئامانج، نه‌ك هه‌موو ئۆپۆزيسيۆنى سووريا.
وڵاتانى خۆرئاوا رووسيا به دژايه‌تيكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.