به شه‌ش رێگه خۆت له وشكبوونه‌وه‌ى پێست رزگار بكه
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى سه‌رماوسۆڵه، ئه‌و كه‌سانه‌ى گرفتى وشكبوونى پێستيان هه‌يه زۆرتر گرفتارى وشكبوونه‌وه‌ى پێست ده‌بن.
به‌م شه‌ش رێگه‌يه ده‌كرێت له وه‌رزى زستاندا پارێزگارى له پێست بكه‌ين:
يه‌كه‌م: گه‌رماوكردن:
بۆ ماوه‌ى 10 خوله‌ك له ژێر ئاوێكى تاڕاده گه‌رم بمێنه‌وه و له‌وه زياتر نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى زيان به قژت نه‌گه‌يه‌نێت.
دووه‌م: كرێم به‌كاربهێنه:
هه‌ندێك جۆرى كرێم تايبه‌ت به شێداركردنى پێست هه‌ن و هه‌وڵبده ده‌ست و پێت و كه‌لێنى نێوان په‌نجه‌ى پێت به جوانى چه‌ور بكه‌يت و گۆره‌وييه‌كى له په‌مۆ چێنراو له‌پێ بكه بۆ ئه‌وه‌ى پێت له قڵيشان و تره‌كان بپارێزيت.
سێيه‌م: قژت چه‌ور بكه:
هه‌وڵبده، رۆژانه خزمه‌تى زۆرترى قژت بكه‌يت و ئه‌گه‌ر بكرێت به زه‌يتى گوێزى هيندى ياخود زه‌يتى ڤيتامين E قژت چه‌ور بكه.
چواره‌م: ئاگادارى لێوت به:
زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى گرفتيان له‌گه‌ڵ وشكهه‌ڵاتنى پێستدا هه‌يه، به ده‌ست تره‌كانى لێويانه‌وه ده‌ناڵێنن. بۆ ئه‌وه‌ى لێوت ناسكى و جوانييان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و تووشى وشكهه‌ڵاتن نه‌بن، باشتر وايه هه‌نگوين يان هه‌ر كرێمێك كه پزيشك رێنماييت ده‌كات، به‌كارى بهێنيت.
پێنجه‌م: سيستمى خۆراكت رێكبخه:
گرنگى به خۆراكت بده. ئه‌و خۆراكانه به‌كاربهێنه كه بيوتين و ڤيتامين B7 يان تێدايه و ئه‌وه‌ش يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له شاشبوون و توێكڵهه‌ڵدانى نينۆكه‌كانت بگريت.
شه‌شه‌م: وشكه‌ره‌وه‌ى كاره‌بايى به‌كار مه‌هێنه:
زۆرن ئه‌وانه‌ى دواى هه‌ر سه‌رشووشتنێك، به وشككه‌ره‌وه‌ى كاره‌بايى قژيان وشكده‌كه‌نه‌وه و شانه‌ى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه زيانى پتره و ده‌بێته هۆى وشكهه‌ڵاتنى توێژى سه‌ر.