به ڤيديۆ.. له خورماتوو سێ چه‌كدارى حه‌شد له‌ناو ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراودا ده‌ستگيركران
K24 – خورماتوو:
پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنی شارۆچكه‌ی خورماتوو، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕژكراودا گرت، كه سێ چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى تێدا بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆچكه‌ى خورماتوو، كه‌مال عه‌بدوڵڵا، به كوردستان24ی راگه‌ياند، "هێزه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتن ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا، كه له جۆری پیك ئاب بوو، سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی تێدا بوو".
بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو ئاماژەی بەوەشدا، ھەر سێ چەكدارەكە و ئۆتۆبێلەكە رەوانەی بارەگای ئاسایشی خورماتوو كران، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.
لە 12ی ئەم مانگەدا گرژی كەتە نێوان ھێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی خورماتووی سەر بە پارێزگای كەركووك، دوای چەند رۆژێك لە بەردەوامی شەڕە تەقە و شەھید و برینداربوونی ژمارەیەك ھاووڵاتی، بەرپرسانی ھەردوولا رایانگەیاندبوو، لەسەر كێشەكانیان رێكەوتوون، بەڵام دوێنێ جارێكی دیكە ھێزێكی حەشدی شەعبی ھەوڵیاندا بڕۆنە ناو سایلۆی خورماتوو لە لایەن پێشمەرگە رێگریان لێكراوه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د، په‌يامنێرى كوردستان 24 له كه‌ركووكه‌وه زانيارى زياترى لايه: