به‌ ڤیدیۆ.. سه‌رۆكی چیك باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات

سەرۆكی چیك لە دیمانەیەکی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی پریمەی تایبەتی چیكی رایگەیاند، کە سەربەخۆیی کوردستان بەدیدێت و تەنیا مەسەلەی کاتە.
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

میلۆش زیمان سەرۆكی چیك لە دیمانەیەکی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی پریمەی تایبەتی چیكی رایگەیاند، کە سەربەخۆیی کوردستان بەدیدێت و تەنیا مەسەلەی کاتە.

زیمان لە دیدارەكەدا گوتی: "زوو یان درەنگ كوردستان سەربەخۆییی خۆی ڕادەگەیەنێت. لە ڕاستیشدا ھێزی پێشمەرگە تاكە ھێزی پیادە و کاریگەرە لە وەستان لە دژی ڕێكخراوی داعش شەڕ دەكات".

سەرۆکی چیک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆبووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیش تەنیا مەسەلەی کاتە.

ئاشكراشیكرد له‌ داهاتوودا بارزانی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی راپرسی لەسەر سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنێت.

لەبارەی توركیاشه‌وه‌، ڕایگەیاند: دوژمنی دوژمن دۆسته‌. واتە توركیا نیگەرانە لە چوونە شەڕ لەدژی داعش، چونكە دوژمنی كوردە. توركیا دەبێت خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ كه‌ لایەنگیری كام لایەن دەكات. ئەمەش لە كاتێكدایە ھەندێك وڵات ھێشتا ھاوكاریی دارایی و پاڵپشتی دیكەی ڕێكخراوی داعش دەكه‌ن.

مانگی پێنجی ئەمساڵ، مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی وڵاتی چیكی كرد و لەلایەن سەرۆكی وڵاتەكە به‌ھاوشێوەی سەرۆك دەوڵەت، لە ڕێوشێنێكی ئیتیكی نێودەوڵتیدا، پێشوازی لە بارزانی كرد. هەر لەوێش وڵاتەکە پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.