به ڤیدیۆ.. ورده‌كاری دابه‌شكردنی زه‌وی
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تادا ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون دابه‌ش ده‌كرێن، كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه ئاماده كراون.
نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه میوانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 بوو، راشگه‌یاند، له‌و شوێنانه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ئاماده‌كراوی تێدا نییه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پارچه زه‌وییان بۆ ته‌رخان ده‌كات.
نه‌ورۆز مه‌ولود ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ته‌نها پارچه زه‌وی به وارسی شه‌هیدان نادرێت، به‌ڵكو بڕه پاره‌یه‌كیش ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه دروست بكه‌ن، كه پێیان ده‌درێت.
روونیشی كرده‌وه، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، بڕیاردرا زه‌وی به‌سه‌ر وارسی شه‌هیداندا دابه‌ش بكرێت، له مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زیرانی شاره‌وانی، ئاوه‌دانكردنه‌وه، شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه پێكهێنرا.