پوتن ده‌بێته چۆكلێت
K24 - مۆسكۆ
په‌یكه‌رسازێكی رووسیی به‌ناوی نیكیات گیوسیڤ، په‌یكه‌ری ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له چۆكلێت دروست ده‌كات.
بڕیاریشه ئه‌و په‌یكه‌رسازه، له رۆژانی 5-6ی كانوونی دووه‌م، له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی چۆكلێت له رووسیا، په‌یكه‌ره‌كه‌ی پوتن، كه كێشه‌كه‌ی 70 كیلۆگرامه، نمایش بكات.
میخائیل لۆباچكۆڤ، رێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه رایگه‌یاند، په‌یكه‌ره‌كه‌ی پوتن له جۆرێكی تایبه‌تی چۆكلێت دروستكراوه، كه توانای به‌رگه‌یگرتنی پله‌ی گه‌رمی هه‌یه.
رێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌ش رایانگه‌یاندووه، داواكاری فه‌رمی پێشكه‌ش به كتێبی "گینیس" ده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به تۆماركردنی ژماره پێوانه‌ییه‌كان، به‌هۆی كاره‌كه‌یان، كه دروستكردنی په‌یكه‌ری ڤلادیمێر پوتنه له چۆكلێت.
هه‌رچه‌نده دیمیتری پیسكۆڤ، سكرتێری رۆژنامه‌وانی پوتن رایگه‌یاندووه، كه سه‌رۆكی رووسیا رێگانادات وێنه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام له‌مدواییانه‌دا، چاپكردنی وێنه‌ی پوتن له‌سه‌ر تی‌شێرت و جلوبه‌رگ و دیاریی له رووسیا په‌ره‌ی سه‌ندووه، ته‌نانه‌ت وێنه‌كه‌ی چووه‌ته سه‌ر كه‌ڤه‌ری مۆبایله‌كانیش.