ئه‌سه‌د هۆشدارى ده‌داته ئه‌وروپا
K24 – شام:
سه‌رۆكى رژێمى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، هۆشدارى دايه وڵاتانى ئه‌وروپا.
له نوێترين ديمانه‌يدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزيۆنى چيك، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى رژێمى سووريا، رايگه‌ياند، پێويسته وڵاتانى ئه‌وروپا و جيهان هۆشيار بن، چونكه تيرۆريستان له ريزى په‌نابه‌راندا خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه ئه‌وروپا.
گوتيشى: ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له وڵاته‌كه‌يه‌وه روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، زۆربه‌يان هاووڵاتى شه‌رافه‌تمه‌ند و نيشتيمانپه‌روه‌رن، به‌ڵام تيرۆريستان له نێوانياندا خۆيان حه‌شار داوه و ئه‌وه‌ش راستييه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گره.
سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى ره‌تكراوه هه‌ژمار ده‌كرێت و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێك نابێت له چاره‌سه‌رى پرسى سووريا و هيچ ئاينده‌يه‌كى له وڵاته‌كه‌يدا نييه.