زیاتر لە 2000 كۆچبەر رزگار دەكرێن

لە كەناراوەكانی باكووری رۆژئاوای توركیا زیاتر لە 2000 كۆچبەران لەكاتی نقومبوونی كەشتییەكەیان رزگار كران.

لە كەناراوەكانی  باكووری رۆژئاوای توركیا زیاتر لە 2000 كۆچبەران لەكاتی نقومبوونی كەشتییەكەیان رزگار كران.

لە ھەڵمەتێكی ھێزە دەریاییەكانی توركیا زیاتر لە 2000 كۆچبەر لە كەناراوەكانی ویلایەتی بالیك سیر لە باكووری خۆرئاوای توركیا لە كاتی نقومبوونی كەشتییەكەیان رزگار كران و زیاتر لە 60 لە رزگار كراوەكانیش منداڵن".

بەپێی زانیارییەکان زۆربەی ئەو كۆچبەرە رزگارکراوەکان خەڵكی سووریا و فەڵەستینن و بەپێی ئاماری كۆچی نێودەوڵەتیی لە سەرتای ساڵی 2015وە تاوەكو ئێستا زیاتر لە3000 كەس لە كاتی كۆچكردن لە دەریا خنكاون كە زۆرینەشیان ژن و منداڵن.

سەرچاوە: لۆمۆند