وەزارەتی تەندروستیی ئاماری توشبوانی ئایدز لە كوردستان بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نوێترین ئاماری توشبوانی نەخۆشیی ئایدزی لە ھەرێم بڵاوكردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نوێترین ئاماری توشبوانی نەخۆشیی ئایدزی لە ھەرێم بڵاوكردەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە ئامارەکەیدا رایگەیاند: ژمارەی توشبوانی نەخۆشیی ئایدز لە ساڵی 2015 تا ئێستا گەیشتووەتە چوار نەخۆش، بەمەش تێکرای توشبوانی ڤایرۆسی ئایدز (HIV) لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 24 توشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەش دەکات کە: سەرجەم ئەو كەسانەی ھەڵگری ڤایرۆسی ئایدزن لە هەرێمی كوردستان لە ژیاندا ماون، تەندروستیان باشە و لە ژێر چاودێریی و كۆنتڕۆڵدان.

نەخۆشی ئایدز دەبێتە ھۆی كەمی بەرگریی لەشی مرۆڤ بەرامبەر ڤایرۆسی (Human immunodeficiency virus) کە بە کورتکراوەی (HIV) ئاماژەی بۆ دەکرێ.