ئەڵمانیا راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی كوردستان دەكات

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە و راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكات.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە ھاوكاریكردنی پێشمەرگە و راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی ھەرێمی كوردستان دەكات.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە: دوای ھێرشەكانی پاریس، ئەڵمانیا بڕیاریدا راوێژكاری سەربازیی زیاتر رەوانەی ھەرێمی كوردستان بکات و ئەرکی ئەم راوێژكارانە مەشقپێكردن و زیاتر ھاوكاریکردنی ھێزەكانی پێشمەرگە دەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێ: چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری كۆتایی لەبارەی رەوانەکردنی راوێژکارە سەربازییەکان بۆ کوردستان بدات.

دوای کەوتنی مووسڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە کە ماددەی 140ی دەستووری عێراق دەیانگرێتەوە بە دەستی چەکدارانی داعش، ئەڵمانیا پێشەنگی ئەو وڵاتانە بوو کە ھاوكاریی سەربازییان بۆ پێشمەرگە نارد و راوێژکاری سەربازیی بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.