داوودئۆغڵۆ داواى وتوێژ له رووسيا ده‌كات
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، پێويسته كه‌ناڵى ديپلۆماتى له نێوان توركيا و رووسيا بكرێنه‌وه.
گوتيشى: "بۆ ئه‌وه‌ى رووداوى هاوشێوه‌ى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه رووسياييه‌كه دووباره نه‌بێته‌وه، پێويسته هه‌ردوولا وتوێژ بكه‌ن".
دوێنێ دووشه‌ممه، له پاريس، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا و توركيا به‌شدارى كۆنگره‌ى تايبه‌ت به گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وايان كرد، به‌ڵام ئه‌ردۆغان، چانسى ديدارى له‌گه‌ڵ پۆتين له ده‌ستدا و سه‌رۆكى رووسيا رازى نه‌بوو، له‌گه‌ڵيدا وتوێژ بكات.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا له ميانى سه‌ردانى بۆ باكوورى قوبرس، قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌وانان كرد و رايگه‌ياند، داواده‌كه‌ين، كه‌ناڵى وتوێژ و په‌يوه‌ندى سياسى و سه‌ربازى ئاوه‌ڵا بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان قووڵنه‌بنه‌وه و بگه‌ينه چاره‌سه‌رێكى گونجاو.
رۆژى 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، توركيا فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له ئاسمانى سووريا خسته‌خواره‌وه و به‌و هۆيه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا روويان له ئاڵۆزى كرد.