لوبنان ده‌يه‌وێت دانوستان له‌گه‌ڵ داعشدا بكات
K24 – به‌يروت:
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، 9 سه‌ربازى سوپاى لوبنانى به ديل گرتووه و له به‌رامبه‌ريشدا، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى لوبنان ئاماده‌ييان ده‌ربڕى بۆ ئه‌نجامدانى دانووستان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌دا.
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ئه‌منى لوبنان، ليوا عه‌باس ئيبراهيم، رايگه‌ياند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه دانووستان له‌گه‌ڵ داعشدا ئه‌نجام بدات.
چه‌كدارانى داعش له ئابى 2014ه‌وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ى لوبنانيان به ديل گرتووه و تا ئێستا له ژێر ده‌ستى ئه‌و چه‌كدارانه ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه لوبنانييه گوتيشى: "كه‌يفخۆشى ئازادكردنى 16 سه‌رباز و پۆليسى لوبنانى له لايه‌ن به‌ره‌ى نووسره‌وه كامڵ نييه، چونكه هيشتا 9 سه‌ربازى لوبنان له ژێر ده‌ستى داعشدان".
روونيشيكرده‌وه، ئاماده‌ن دانووستان ئه‌نجامبده‌ن و هه‌ولى رزگاركردنى ديلكراوه‌كانيان بده‌ن.
ئه‌نجامدانى دانووستان له‌گه‌ڵ داعش به مه‌به‌ستى رزگاركردنى ديله‌كان، رێگه‌يه‌كه پێشتر ئه‌رده‌نييه‌كان بۆ رزگاركردنى مه‌عاز كه‌ساسبه‌ى فڕۆكه‌وانيان تاقييانكرده‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانيان بێ‌ئاكام بوو و داعش فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى سووتاند.