باش‌ترين ئه‌و خۆراكانه‌ى ياده‌وه‌رى به‌هێز ده‌كه‌ن چين؟
K24 – ھەولێر
زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆى له‌بيرچوونى شته گرنگه‌كانى ژيان ده‌ناڵێنن، به‌تايبه‌تى ئه‌و بۆنانه‌ى كه مرۆڤ دڵى پێ خۆش ده‌بێت له‌وانه رۆژى له‌دايك بوونى هاوژينه‌كه‌ى ياخود هاوسه‌ره‌كه‌ى ياخود منداڵه‌كه‌يان، يان ساڵيادى هاوسه‌رگيريان..هتد، بۆيه ده‌كرێ لێره‌دا ئاشناتان بكه‌ين به چه‌ندين جۆر خۆراك كه يارمه‌يتده‌ده‌رن بۆ به‌هێزبوونى ياده‌وه‌رى و ره‌نگه ببيته پاڵپشتييه‌كى باش بۆ چالاككردنى مێشك له‌وانه:
- ماسى: كاريگه‌ريه‌كى زۆر باشى هه‌يه بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مێشك، به‌جۆريك واده‌كات مێشك و دڵ زياتر چالاك بكات.
- برنج: تاڕاده‌يه‌ك رۆڵى هه‌يه له پاراستنى مێشك له تووشبوون به نه‌خۆشى و مانه‌وه‌ى به‌شێوه‌يه‌ك چالاك.
- گوێز: توێژه‌رانى بوارى پزيشكى ده‌ريان خستووه، خواردنى گوێز رۆژانه، ده‌بيته هۆى به‌هێزبوونى مێشك و زياتر ته‌ركيز كردن، جگه له‌مه‌ش گوێز پڕه له ڤيتامين (A) كه ئه‌ميش يارمه‌تيده‌ره بۆ مانه‌وه‌ى مێشك به گه‌نجى و وا ده‌كات دره‌نگ شت له‌بير بكه‌يت.
- ئافۆكادۆ: جۆره ميوه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكيه، يارمه‌يتده‌ره بۆ گواستنه‌وه‌ى خوێن بۆ مێشك به‌شێوه‌يه‌كى رێكخراو، روونتره بڵێن سوورى خوێن بۆ مێشك چالاك ده‌كات و رۆڵى هه‌يه له پته‌وبوونى مێشك.
- باده‌م: يارمه‌تيده‌ره بۆ زيادبوونى هيزى ياده‌وه‌رى، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين (B6) و (A).
- توو: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ى دژه ئۆكسان، ئه‌مه‌يش واده‌كات پارێزگارى له مێشك بكات و شپرزه‌ى له مرۆڤ دووربخاته‌وه، جگه له‌مه‌ش يارمه‌تيده‌رێكى باشيشه بۆ فێربوونى شت به ئاسانى و ياده‌وه‌رى مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.
- چۆكلاته: به‌هه‌مان شێوه چۆكلاته‌ش به‌شێكى زۆرى ماده‌ى دژه ئۆكسانى تێدايه، به‌سووده بۆ دڵ و مێشك و پاريزگاريكردنيان، ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى شيريشى تێدايه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات يارمه‌تيده‌ر بێن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى ئاستى زيره‌كى.
- پياز: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ى دژه ئۆكسان، و مێشك به‌هێز ده‌كات.
- سێ‌و: خواردنى سێ‌و به په‌لكه‌وه زۆر به‌سووده، چونكه ئه‌و په‌لكى سێ‌و ماده‌ى دژه ئۆكسانى تێدايه و چاره‌سه‌رى زۆربه‌ى نه‌خۆشييه‌كانى ناو مێشكى مرۆڤ ده‌كات و ده‌يپارێزێت.
- هه‌نگوين: پێكهاته‌ى زۆربه‌ى ماده‌كانى گلوكۆز و فركتۆز و پۆتاسيۆم و ڤيتامين (B)ى و مه‌نگه‌نيز و فسفۆر و ماگنسيۆمى و دژه ئۆكسانى تێدايه، ئه‌مانه‌ش واده‌كات مێشك بپارێزێت و به چالاكى بمێنێته‌وه.
- چه‌وه‌نده‌ر، يه‌كێكه له خۆراكه زۆر به‌سووده‌كان، به‌تايبه‌تى بۆ رێكخستنى خوێن له‌به‌شى مێشك.
- ئاو: ته‌ركيزى مرۆڤ به‌هێز ده‌كات له‌سه‌ر شته‌كان و يارمه‌تيده‌ره بۆ چالاكبوونى مێشك.